فلۆرێنتینۆ پێرێز خۆی بۆ جه‌نگێكی نوێ له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ئاماده‌كردووه‌

رۆژنامه‌ى (سپۆڕت ) ى كه‌ته‌لۆنى ئیسپانى رایگه‌یاندووه‌ :”فلۆرنتینۆ پێرێزى سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌درید له‌ ماوه‌ى گواستنه‌وه‌ى زستانه‌ى داهاتوو خۆى بۆ جه‌نگێكى نوێ له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ئاماده‌ده‌كات ،ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌ڵقه‌یه‌كى نوێ یه‌ له‌ زنجیره‌ى جه‌نگى نێوان دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ ئیسپانیا .

رۆژنامه‌ ئیسپانیه‌كه‌ كه‌ له‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ نزیكه‌ ،ئاماژه‌ى ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ده‌ستنیشانى (فلیپ كۆتینیۆ ) ى به‌رازیلى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى لیڤه‌رپولى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بیباته‌ ریزیه‌كانى ،ئه‌ویش له‌ ماوه‌ى گواستنه‌وه‌ى زستانه‌ بێت یان له‌ ماوه‌ى هاوینه‌ى داهاتوو .

رۆژنامه‌كه‌ بڵاویكردووته‌وه‌ :”كۆتینیۆى به‌رازیلى ته‌مه‌ن (24) ساڵ به‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن و داواكارى (زێدان ) ى راهێنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌درید داده‌ندرێت و ،فلۆرینتینۆ پێرێزى سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌دریدیش ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت داواكه‌ى زێدان بێنێته‌ دى .

رۆژنامه‌ى (سپۆڕت ) ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ :یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ باش ده‌زانێت ئه‌و نرخه‌ى یانه‌ى لیڤه‌رپول له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له‌ (كۆتینۆ ) نرخێكى زۆره‌ ،له‌وانه‌شه‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ نه‌توانێت ئه‌و پاره‌یه‌ دابین بكات ،ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ (75) ملیۆن یۆرۆیه‌ ،له‌كاتێكدا (پێرێز ) ئه‌و توانایه‌ى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م بڕه‌ پاریه‌ بۆ یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى دابین بكات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *