ریال مه‌درید بۆ چامپیۆنسلیگ له‌م دوو یاریزانه‌‌ بێبه‌ش ده‌بێت

لەوانەیە گاریس بەیل و مارسیلۆ بەهۆی پێکانەوە نەتوانن لە یاریی چوونی قۆناخی ١٦ـی چامپیۆنزلیگ لە بەرامبەر رۆمای ئیتاڵی یاریی بکەن.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، مارسێلۆ بەهۆی ئەو پێکانەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە یاریی بەرامبەر گرانادا تووشی بوو، بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت و چاوەڕی دەکرێت ئەو بەرگریکارە نەتوانێت لە یاریی بەرامبەر رۆما به‌شداریی بکات.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامە مەدریدییەکە پێشبینیشی کردووە، بەیل ـیش بەهۆی پێکانەوە نەتوانێت لە بەرامبەر رۆما یاریی بکات، کە وا بڕیارە لە یاریی چوونی قۆناخی ١٦ـی چامپیۆنزلیگدا، رۆژی ١٧ـی ئەم مانگە ریال مەدرید ببێتە میوانی رۆما.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *